PM:07:05:22/06/2025
232 جار خوێندراوەتەوە
+
-
میلان دەیەوێت
ڤلاهۆڤیچی لە یانەی یۆڤانتۆس بگوازێتەوە بۆ ئەوەی پێگەی هێرشبردنی تیپەکەیان
بەهێزتر بکەن.
پاش ئەوەی
ماسیمیلیانۆ ئەلیگری بووە راهێنەری ئەیسی میلان ئەو یانەیە دەیەوێت چەند یاریزانێک
بگوازێتەوە، بەئومێدی ئەوەی بتوانن وەرزی داهاتوو بگەرێنەوە بۆ ریزی گەورەکانی
ئیتاڵیا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی
ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، رۆسۆنێری ئارەزووی خۆیان بۆ گواستنەوەی دۆسان ڤلاهۆڤیچ دەربڕیوە
و ئامادەن ئەو یاریزانە بگوازنەوە ریزەکانیان.
سەرچاوەکە
ئاماژەی بەوەکردووە میلان بەنیازە ئۆفەرێک پێشکەشی یۆڤانتۆس بکات بە بەهای 25 ملیۆن
یۆرۆ، مووچەی ساڵانەی یاریزانەکەش لەنێوان شەش بۆ حەوت ملیۆن یۆرۆبێت.
لەلایەکیترەوە
ئەگەر میلان و یۆڤانتۆس بەو نرخە رێککنەکەوتن ئەیسی میلان ئامادەیە گرێبەستی گۆڕینەوە
ئەنجام بدات و لەبەرامبەر پێدانی ڤلاهۆڤیچ تیۆ هێرناندێز پێشکەشی خانمە پیرەکە
بکەن.
هێرشبەرە
سڕبییەکە لەگەڵ یۆڤانتۆس بەشداری 143 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 56 گۆڵ
و 14 ئەسیست تۆماربکات.