ریاڵ مەدرید بەرگریکارێکی خولی ئیتاڵیا دەگوازێتەوە

PM:02:47:22/06/2025

328 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید ئامادەیە بە 40 ملیۆن یۆرۆ ئیڤان نیدیکیا لە رۆما بگوازێتەوە ریزەکانی و پێگەی بەرگری بەهێنانی ئەو یاریزانە بەهێزتر بکات.

فلۆرێنتینۆ پێرێز نیگەرانە لە هێڵی بەرگری یانەکەی و دەیەوێت وەرزی داهاتوو زۆرترین گۆرانکاری لەو پێگەیەدا ئەنجام بدات.

پاش گواستنەوەی هاوسن و ئارنۆڵد لە ئێستادا بەرپرسانی یانەی شاهانە پلانیان داناوە بۆ کڕینی بەرگریکاری یانەی رۆما ئیڤان نیدیکیا.

پێگەی دیفینسا سێنتراڵی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە یانەی شاهانە 40 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە تەرخانکردووە و ئامادەیە لەم هاوینەدا گرێبەستی فەرمی پێشکەشی یانە ئیتاڵییەکە بکەن ، بەمەبەستی دەستبەرداربوون لەنیدیکیا.

گرێبەستی بەرگریکارە کۆتیڤوارییەکە لەگەڵ گورگەکانی رۆما لە حوزەیرانی ساڵی 2028 کۆتایی پێدێت و بەبێ گەرانەوە بۆ یانەکەی ناتوانێت لەگەڵ ریاڵ مەدرید یاخود هیچ یانەیەکیتر گفتوگۆ ئەنجام بدات.

ئیڤان نیدیکیا لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە بەشداری 85 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی یەک یەک گۆڵ و پێنج ئەسسیت تۆماربکات.