PM:01:55:22/06/2025
220 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئارسناڵ بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی رۆدریگۆ و
ریاڵ مەدریدیش ئامادەیە بە 100 ملیۆن بیفرۆشێت.
یانەی ئارسناڵ لەسەرداوای میکێل ئارتێتای راهێنەر
ئامانجیانە یاریزانێک بگوازنەوە ریزەکانیان کە بتوانێت لەهەر سێ پێگەی هێرشبردندا
یاری بکات، رۆدریگۆ گۆوسیش لە ریاڵ مەدرید باشترین بژاردەیە، چونکە ئەو
تایبەتمەندییە تێدایە.
رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە گەنەرز بەردەوامە
لەهەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئەو ئەستێرە بەرازیلییە و ئامادەیە گرێبەستی فەرمی
پێشکەشی یانە ئیسپانییە بکات لەبەرامبەر دەستبەرداربوون لەو یاریزانەیان.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە ئارسناڵ 70 ملیۆن یۆرۆی بۆ
گواستنەوەی رۆدریگۆ تەرخانکردووە، بەڵام ریاڵ مەدرید بەکەمتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ
دەستبەرداری نابن، ئەمەش یەکێکە لە رێگرییەکانی ئەنجامدانی ئەم گرێبەستە.
لەلایەکیترەوە رۆدریگۆ گۆوس داوای مووچەی ساڵانەی 12
ملیۆن یۆرۆ دەکات و ئەم بڕەش بۆ یانە ئینگلزییەکە زۆر دەبێت.
تەنها گەنەرز هەوڵی کڕینی ئەستێرە بەرازیلییەکە نادات
بەڵکوو یانەی مانچستەر سیتیش ئامادەیە ئەو یاریزانە لەم هاوینەدا بگوازێتەوە
ریزەکانی.