PM:01:16:22/06/2025
140 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئینتەر فرۆشتنی هاکانی رەتکردووەتەوە و بە
یاریزانێکی گرنگی پرۆژەی یانەکەیان دەزانن.
لە ماوەی 10 رۆژی رابردوودا، رۆژنامە
تورکییەکان باسیان لەوە دەکرد کە بەرپرسانی یانەی گەلەتەسەرای دەیانەوێت بۆ وەرزی
داهاتوو هاکان چالهانۆگلو بگوازنەوە.
لە نوێترین پێشهاتدا، رۆژنامەی لاگازێتا
دیللۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، هەڵوێستی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی نەگۆڕە و ئەویش
بەردەوام بوونی هاکانە لە ریزەکانی یانەکەیان.
لاگازێتا دڵنیاییداوە لەوەی کە کارگێڕی
ئینتەر میلان بە هەموو شێوەیەک فرۆشتنی ئەستێرەی تورکییەکەیان رەتکردووەتەوە و بە
یەکێک لە یاریزانە گرنگەکانی یانەکەیانی دەبینن.
ئاماژەی بەوەشداوە، پیپی مارۆتای سەرۆکی
یانە ئیتاڵییەکە پێی راگەیاندوون کە تا ئەم ساتە هیچ ئۆفەرێکیان لە یانەی
گەلەتەسەرایەوە پێشکەش نەکراوە کە دەستبەردرای هاکان ببن.
دەشڵێت، ئەو یاریزانە بەردەوام دڵخۆشی خۆی
لە ئینتەر میلان دوپاتکردووەتەوە و ئێستاش لەگەڵ یانەکەی بەشدارە لە جامی جیهانی
یانەکان و دەیەوێت باشترین ئەنجامی لەگەڵدا بەدەستبهێنێت.
خ . ک