PM:12:31:22/06/2025
248 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید گرێبەستی ڤینیسیۆسی نوێکردووەتەوە
و لە مانگی داهاتوودا رایدەگەیەنێت.
لە چەند مانگی رابردوودا، رۆژنامەکان بڵاویانکردەوە،
یانەی ریاڵ مەدرید لە هەوڵەکانیان بەردەوام بوون بەمەبەستی رازیکردنی ڤینیسیۆس کە
گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەیاندا نوێبکاتەوە.
جگە لەوەش بەردەوام باس لەوە دەکرا کە
یانەکانی سعودیە چاودێری ئەو یاریزانە دەکەن و ئەگەر بڕیاری رۆیشتنیدا ئەوا
دەستبەجێ ئۆفەرێکی خەیاڵی پیشکەش بە خۆی و یانەی ریاڵ مەدریدیش دەکەن.
لە نوێترین پێشهاتدا، رۆژنامەی مارکا دوپاتیکردوە
کە یانەی ریاڵ مەدرید سەرکەوتوو بوو لە رازیکردنی ڤینیسیۆس جۆنیۆر بە مانەوە لەگەڵ
یانەکەیان تا چەند ساڵێکیتر.
مارکا ئاشكرایکردووە، ئەستێرە
بەرازیلییەکە گرێبەستی نوێی لەگەڵ یانەکەی ئیمزاکردووە و تا ساڵی 2030 یان 2031
نوێیدەکاتەوە و لە یانەی شاهانە دەمێنێتەوە.
بڵاویشیکردووەتەوە، لە ئێستادا پلانەکە بەشێوەیەک
دانراوە کە ریاڵ مەدرید راستەوخۆ دوای جامی جیهانی یانەکان نوێکردنەوەی گرێبەستی هێرشبەرە
بەرازیلییەکە رابگەیەنن.
خ . ک