AM:11:53:22/06/2025
152 جار خوێندراوەتەوە
+
-
چیڤۆ دوپاتیکردەوە دڵخۆشن بە بەدەستهێنانی
سێ خاڵ و لە یارییەکانی داهاتووشدا باشتردەبن.
کریستیان چیڤۆی راهێنەری یانەی ئینتەر
میلان دوای بردنەوەیان لە ئولسان هوندای رایگەیاند، یاریزانەکانی ئاستێکی نایابیان
پێشکەشکرد لەو یارییەدا و پێویستە لە داهاتوودا باشتریش ببن.
چیڤۆ دەڵێت، سەرجەم یاریزانەکانم هاوشێوەی
پیشەگەرێکی گەورە مامەڵەیان لەگەڵ یارییەکەدا کرد و لە تایمی دووەمیشدا هەموو
هەوڵێکیاندا لەپێناو تۆمارکردنی گۆڵ و سەرکەوتوو بوون لەو ئامانجەدا.
دەشڵێت، شانازی بە سەرجەم پیکهاتەکەمەوە
دەکەم و بردنەوە و سێ خاڵی گرنگمان بەدەستهێنا، بە خێرایی یارییمان دەکرد بەرامبەر
یانەیەک کە بەردەوام لە هێڵی بەرگریدا بوو.
رونیشیکردەوە، دڵخۆشن بۆ کاربۆنی کە دوای هەشت
مانگ دوورکەوتنەوە بە هۆی پێکانەوە گەڕایەوە یاریگاکان و گۆڵی تۆمارکرد، بەردەوامیش
متمانەیان بەخۆیان هەبووە.
لە کۆتاییشدا دوپاتیکردەوە کە لاوتارۆ
مارتینێز سەرکردەی پرۆژەکەیانە و جگە لەوەی کە هێرشبەرێکی نایابە بەردەوام شەڕ
دەکات و دەجەنگێت لەپێناو درێسی یانەکەدا.
خ . ک