AM:11:18:22/06/2025
2364 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سعودییەکان جارێکیتر هەوڵی گواستنەوەی
میسی دەدەن و نزیکترین یانەش کە پەیوەندی پێوە بکات هیلالە.
لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا، بەرپرسانی
وەرزشی سعودیە بەردەوام هەوڵی ئەوەیانداوە لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی بگوازنەوە
خولی رۆشەنی وڵاتەکەیان.
عەبدولرەحمان عەبودی رۆژنامەنوسی سعودی لە
نوێترین هەواڵیدا ئاشكرایکرد کە سندوقی وەبەرهێنانی سعودیە وازیان لە بیرۆکەی
گواستنەوەی ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە نەهێناوە.
ئەو رۆژنامەنوسە دوپاتیکردووەتەوە،
سعودییەکان ئامانجیان ئەوەیە وەرزی داهاتوو لیۆنێل میسی پەیوەندی بە یەکێک لە
یانەکانی وڵاتەکەیانەوە بکات بە هەر نرخێک بێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە ئێستادا هەردوو
یانەی هیلال و ئەهلی ئارەزووی خۆیان دەربڕیوە بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە و
نزیکترین یانەش کە پەیوەندی پێوەبکات یانەی هیلالە و چەند ساڵێکە ئامانجیان ئەوەیە
کە ئەو یاریزانە درێسی یانەکەیان بپۆشێت.
میسی لە مانگی 12ی ئەمساڵدا گرێبەستەکەی لەگەڵ
یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی کۆتاییدێت و تا ئەم ساتەش نوێی نەکردووەتەوە، هەرچەندە
بەرپرسانی ئەو یانەیە چەندین جار دوپاتیانکردووەتەوە کە دەیانەوێت میسی لەگەڵیان
بەردەوام بێت.
خ . ک