AM:09:39:19/06/2025
216 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە مۆندیالی
یانەکان یۆڤانتۆس بە پێنج گۆڵی بێ وەڵام لە عەینی بردەوە و سێ خاڵی بەدەست هێنا.
لە هەفتەی
یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی جیهانی یانەکان یۆڤانتۆسی ئیتاڵی و عەینی ئیماراتی
لە یاریگای ئاودی فیڵد ڕووبەڕووی یەکتریبوونەوە.
لە تایمی
یەکەمدا خانمە پیرەکە بەتەواوی کۆنترۆڵی یارییەکەی کردوو لە خولەکی 11 کۆڵۆموانی
گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد.
یاری
بەردەوامبوو تاوەکوو خولەکەکانی 21 و 31 کاتێک یانە ئیتاڵییەکە دوو گۆڵی یەک
لەدوای یەکیان لەرێگەی کۆنسێساو و یەڵدز تۆمارکرد و ئەنجامەکەیان لەسەر عەین قورسترکرد.
یوڤی بەم سێ
گۆڵە کۆتایی بەتایمی یەکەم نەهێنا، بەڵکوو رانداڵ کۆڵۆموانی گۆڵی دووەمی خۆی و
چوارەمی یانەکەی لەم تایمەدا تۆمارکرد و یۆڤانتۆس نیوەی یەکەم بە چوار گۆڵ پێشکەوت.
لەتایمی
دووەمدا یانە ئیماراتییەکە بە ئومێدی کەمکردنەوەی جیاوازییەکە گەرایەوە بۆناو یاریگا،
بەڵام سەرکەوتوونەبوون لەم ئەرکەیان و تەنانەت لە خولەکی 58 کۆنسێساو واژۆی لەسەر
گۆڵی ژمارە پێنجی خانمە پیرەکە کرد.
سەرئەنجام
یارییەکە بە پێنج گۆڵی بێ بەرامبەر لەبەرژەوەندی یۆڤانتۆس کۆتایی هات و سێ خاڵی
گرنگیان بەدەست هێنا.
لەلایەکیترەوە
رید بۆڵد ساڵزبۆرگی نەمساوی توانی بە دووگۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە پاچوکای مەکسیکی
بباتەوە سێ خاڵی یارییەکە بەدەست بهێنیت.