PM:10:32:18/06/2025
372 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەهۆی هەڕەشەکردن لە مۆرینیۆ سەرجەم ئەنجامدانی
لیژنەی رێککاری سەر بە یەکێتی تۆپی پێی تورکیا دەستیان لە کار کێشایەوە.
چەندین سەرچاوە،سکرینشۆتی نامەی واتسئاپی ئەندامانی لیژنەی رێککاری، سەر یەکێتی تۆپی پێی
تورکیایان بڵاوکردەوە، کە لە نامەکاندا هێرشدەکەنە سەر مۆرینیۆ و هەڕەشەی سزادانی
لێدەکەن لە وەرزی داهاتوودا.
وێنەکەی نێوان ئەندامانی لیژنەکەی سەر یەکێتی تۆپی پێی تورکیا، بە بەفراوانی
بڵاوبووەوە و دەنگدانەوەیەکی زۆری لە میدیا و سۆشیال میدیای تورکیادا هەبوو، بەهۆی
ئەم رووداوەش سەرجەم ئەندامانی لیژنەکە دەستیان لەکارەکانیان کێشایەوە.
بەپێی نامە ئاڵوگۆڕکراوەکانی نێوان ئەندامەکانی لیژنەکە، ئەوان
ناڕەزایەتیی و رقی زۆریان لە مۆرینیۆ لەدڵدایە و هەڕەشەی زۆری لێدەکەن، سەرۆکی
لیژنەکە نووسیویەتی "وەرزی داهاتوو، وا لە مۆرینیۆ دەکەین باجێکی قورس بدات،
لە وەرزی ئەمساڵدا، ئێمە زۆر لێبووردە بووین لەگەڵیدا.
دوای بڵاوبوونەوەی وێنەکان، یانەی فەنارباخچە راگەیەندراوێکیان
بڵاوکردووە و دەڵێن: پێمانوایە ئەم بیرکردنەوە دوژمنکارانەیە بەئاشکرا دژی
پرەنسیپی بێلایەنییە، لە تۆڵەسەندنەوە و رووبەڕووبوونەوەوە سەرچاوەی گرتووە و لە
خولی تورکیا جێگەی نابێتەوە.
دەشڵێن: ئەگەر ئەم بەڵگە وێنانە راست بن، نەک تەنیا بێلایەنیی
لیژنەکە دەکەوێتە ژێر گومانەوە، بەڵکو ناوبانگ و متمانەی گشتی بە تۆپی پێی تورکیا
زیانی پێدەگات.