سیمۆنس سورە لەسەر جێهێشتنی لایپزیگ

AM:11:56:18/06/2025

284 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سیمۆنس سورە لەسەر جێهێشتنی لایپزیگ و چەند یانەیەکیش هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.

فلۆریان پلێتنبێرگی رۆژنامەنووسی ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە، چاڤی سیمۆنس خۆی یەکلاییکردووەتەوە و بڕیارەکەی ناگۆڕێت و بڕیاریداوە لەم هاوینە لایپزیگ جێبهێڵێت، چونکە ئەستێرە هۆڵەندییەکە دەیەوێت وەرزی داهاتوو لە چامپیۆنزلیگ یاریی بکات.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، لایپزیگ ئامادەیە دەستبەرداری یاریزانە 22 ساڵانییەکەی ببێت و هەر یانەیەک بیەوێت گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات پێویستە 80 ملیۆن یۆرۆ بە یانە ئەڵمانییەکە بدات.

لە پرێمەرلیگ، مانچستەر سیتی و و تۆتنهام و لە ئاڵمانیاش بایرن میونشن، چاویان لەسەر یاریزانەکەیە و ئارەزووی گواستنەوەی دەکەن، بەڵام سیمۆنسی ناوەڕاستکار خەونی گەڕانەوەی بۆ یانەی بەرشەلۆنە هەیە کە پێشتر لە ئەکادیمیای ئەو یانەیە گەورە بووە.

سیمۆنس پاش جێهێشتنی ئەکادیمیای یانە کەتەلۆنییەکە پەیوەندی بە پاریسەوە کرد بەڵام لە پێکهاتەی سەرەکی جێگای نەبووەوە و بە خواستن رووی لە ئایندهۆڤنی هۆڵەندی کرد و پاشان دووبارە بە خواستن روویکردە یانەی لایپزیگی ئەڵمانی.

لە زستانی ئەمساڵ یانە ئەڵمانییەکە بەبڕی 50 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستەکەی چاڤی کرد بە هەمیشەیی و تاوەکو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانەکە واژۆکرد ئەویش پاش ئاستە بەرزەکەی، لە ئێستاشدا چاوی لەوەیە ئەو یانەیە جێبهڵێت و پەیوەندی بە یانەیەکی بەشدار لە چامپیۆنز لیگ بکات.