ئەهلی یاریزانێکی بەرشەلۆنەی دەوێت

PM:10:52:17/06/2025

3120 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەهلی سعودیە هەوڵی گواستنەوەی فێرمین دەدات و بەرشەلۆنەش لاری نییە لە رۆیشتنی.
بەرشەلۆنە بە شێوەیەکی جددی لە هەوڵی پتەکردنی ریزەکانیدایە و لە ئێستادا چاوی لە گرێبەستکردنە لەگەڵ هەردوو یاریزان، مارکوس راشفۆردی ئینگلیزی و نیکۆ ویلیامزی ئیسپانی، بەڵام بەهۆی ئەوەی گرێبەستی ئەم دوو ئەستێرەیە تێچوویەکی زۆری دەبێت و یانەکەش پێویستی بە پارەیە دەبێت دەستبەرداری چەند یاریزانێکی ببێت.
بەپێی بڵاوکراوەیەکی رۆژنامەی سپۆرتیش، یانەکە لە پێناو بەدەستهێنانی داهات ئامادەیە دەستبەرداری فێرمین لۆپێزی هێرشبەری یانەکەی ببێت، بە تایبەت پاش ئەوەی یاریزانەکە گرێبەستێکی گەورەی لەلایەن سعودییەکانەوە پێگەیشتووە.
رۆژنامەکە باسی لەوەکردووە، ئەهلی سعودیە و پاڵەوانی وەرزی رابردووی چامپیۆنز لیگی ئاسیا چاوی لە گواستنەوەی فێرمینە، یانەی بەرشەلۆنە بە رۆیشتنی رازین و بڕیاری کۆتایش لەلای خودی یاریزانەکەیە.
فێرمین لە وەرزی رابردوو لە 46 یاریدا دوو هەزار و 39 خولەک یاریکرد، توانیشی هەشت گۆڵ و 10 ئەسیست بۆ هاوڕێکانی تۆماربکات.