AM:08:35:17/06/2025
164 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی هالە مێدڤیدێڤ و تیستیپاس بە
بردنەوە لە ئالتمایەر و لوچیانۆ گەیشتنە قۆناغی دووەم.
لە یارییەکانی قۆناغی یەکەمی جامی هالە،
دانێل مێدڤیدێڤی روسی بەرامبەر دانێل ئەلتمایەری ئەڵمانی یارییکرد.
بە درێژایی یارییەکە، مێدڤیدێڤ بە ئاستێکی
نایابەوە دەرکەوت و سەرەنجام بە ئاسانی و دوای یەک کاتژمێر و چوار خولەک بە
ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر یارییەکەی بردەوە، خاڵەکانی هەردوو کۆمەڵەکەش شەش
بە سێ گێم بوون.
لە هەمان قۆناغ، ستیفانۆس تیستیپاسی
یۆنانی رووبەڕووی لوچیانۆ داردێری ئیتاڵی بووەوە و بە ئەنجامی دوو کۆمەڵە بەرامبەر
کۆمەڵەیەک بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا، مولەر بە بۆبلیک دۆڕا.
هەریەکە لە مێدڤیدێڤ و تیستیپاس و بۆبلیک
گەیشتنیان بە قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتیەژە مسۆگەر کرد، ئالتمایەر و لوچیانۆ و
مولەر ماڵئاواییانکرد.
خ . ک