خلێفی بە کارێکی دێمبلی شۆک دەکات

PM:10:38:16/06/2025

348 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خلێفی دەیەوێت گرێبەستەکەی دێمبلی نوێبکاتەوە و موچەکەی بۆ دوو هێندە زیاد بکات.

دوای وەرزێکی ناوازە لەلایەن عوسمان دێمبلی یاریزانی باڵی فەرەنسی، پاریس سان جێرمان بڕیارێکی چاوەڕواننەکراوی دا بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامیی لە ریزەکانیدا.

ماڵپەڕی 90 مینت بڵاویکردەوە، ناسر خلێفی سەرۆکی یانەکە یەکێک لە گەورەترین ئۆفەرەکانی خستووەتە بەردەم عوسمان دێمبلی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

باسی لەوەشکردووە، سەرۆکی پاریس سان جێرمان موچەیەکی خەیاڵی بۆ ئەستێرە فەرەنسیەکە دابیندەکات کە بەهاکەی لە مێژووی یانەکەدا سەرسامکەرە، ئەوەش لە پێناو پارێزگاریکردن لەو یاریزانە لە یانە گەورەکانی پریمەر لیگ.

ناسر خلێفی دەیەوێت مووچەی ساڵانەی دێمبلی دوو هێندە زیاد بکات و بیکات بە 30 ملیۆن یۆرۆ، ئەمەش لە هەوڵێکدایە بۆ پووچەڵکردنەوەی ئۆفەرەکانی لیڤەرپوول و چێڵسی کە ئارەزووی گواستنەوەی ئەو یاریزانەیان نیشانداوە.

دێمبلی تەمەن 28 ساڵ تا هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ پاریس هەیە، بەڵام یانەکە پێشنیاری درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ دوو ساڵ تا ساڵی 2030 کردووە.