دزیکۆی 39 ساڵ نزیکە لە گەڕانەوە بۆ ئیتاڵیا

PM:09:52:16/06/2025

140 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دزێکۆ نزیکە لەوەی لە دەرگای فیۆرێنتیناوە بگەڕێتەوە ئیتاڵیا و گرێبەستەکەی بۆ ماوەی یەک وەرز دەبێت.

لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیتاڵی ئاماژە بەوە کراوە، فیۆرێنتینا لەگەڵ ئیدین دزێکۆی بۆسنی، یاریزانی یانەی فەنارباخچەی تورکی ڕێککەوتووە بۆ ئەوەی لە هاوینی ئەمساڵدا گرێبەستیانلەگەڵدا بکات.

گرێبەستەکەی دزێکۆ لەگەڵ فەنارباخچە لە کۆتایی وەرزی ڕابردوو کۆتایی هات، هەروەها مافی ئەوەی هەیە بە خۆڕایی گرێبەست لەگەڵ هەر یانەیەک بکات کە دەیەوێت.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی کۆریێر دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی، دزێکۆ گرێبەستێکی یەک وەرز واژۆ دەکات، لەگەڵ بژاردەی درێژکردنەوەی بۆ وەرزێکی دیکە ئەگەر گەیشتە رێککەوتن لەسەر وردەکارییەکان.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشبەرەکە لەو وەرزەی کە لەگەڵ فیۆرێنتینا یاری دەکات، بڕی ملیۆنێک و 800 هەزار یۆرۆ وەردەگرێت، ئەگەر گرێبەستەکەش درێژ بکرێتەوە هەمان بڕە پارە وەردەگرێتەوە.

ئەستێرە تەمەن 39 ساڵەکە لە هاوینی 2023 لە یانەی ئینتەرمیلانەوە پەیوەندی بە یانەی فەنارباخچە کرد، لەگەڵ ئەو یانە تورکییە 99 یاریی ئەنجامداوە و 46 گۆڵی تۆمارکردووە و 18 ئەسیستیشی کردووە.