PM:08:02:16/06/2025
220 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یۆڤانتۆس چووەتە کێبڕکێی گواستنەوەی گیۆکیرێس و ئامادەیە چەند یاریزانێکی لە پێناویدا بفرۆشێت.
بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی کۆرێری دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی، یوڤێنتوس بۆ گواستنەوەی ڤیتۆر گیۆکیرێس هێرشبەری سپۆرتینگ هاتووەتە سەر هێڵ و دەیەوێت بە فرۆشتنی چەند یاریزانێکی پارەی گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە سویدییە دابین بکات.
رۆژنامە ئیتاڵییەکە رایگەیاندووە، خانمە پیرەکە دەڕواتە کێبڕکێی گرێبەستکردن لەگەڵ گۆڵکارە سویدییەکە و ئامادەیە لە پێناو دابینکردنی پارەی گواستنەوەی هەر یەک لە یاریزانان ڤلاهۆڤیچ و دۆگلاس لویز بفرۆشێت.
گیۆکیرێس لە بۆرسەی یاریزانان بەهاکەی 75 ملیۆن یۆرۆیە و وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەکەی لە 51 یاریدا 53 گۆڵ و 13 ئەسیستی تۆمارکرد، هەر ئەو ئامارە سەرنجڕاکێشانەش سەرنجی زۆرێک لە یانەکانی بەلای خۆیدا راکێشاوە.
لە ئێستادا یانەی سپۆرتینگیش بە ئاشکرا رایگەیاندووە، بە کەمتر لە 70 ملیۆن یۆرۆ و 10 ملیۆن یۆرۆ پاداشتی گرێبەستەکەی، ئامادە نیین دەستبەرداری گیۆکیرێس ببن.