رۆژی پشکنینی پزیشکی ڤیرتز دیاریکرا

PM:06:39:16/06/2025

140 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیڤەرپول رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ ڤیرتز کردووە و رۆژی هەینی پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجامدەدرێت.

دەیڤد ئۆرنشتاینی رۆژنامەنووس ئاشکرایکردووە، لەم هەفتەیە فلۆریان ڤیرتز دەگاتە بەریتانیا بۆ ئەوەی رۆژی هەینی پشکنینی پزیشکی بۆ بکرێت و گرێبەستەکەی بۆ ماوەی پێنج وەرز و بە بڕی 100 ملیۆن پاوەند لەگەڵ رێدز واژۆ بکات.

یاریزانە ئەڵمانییەكە تاوەكو ساڵی 2030 بە بەهای 100 ملیۆن پاوەند و 16 ملیۆن گۆڕانكاری پەیوەندی بە لیڤەرپولەوە دەکات و دەبێتە گرانبەهاترین فرۆشتن لە مێژووی بۆندسلیگا هەروەها گرانترین گرێبەستی مێژووی لیڤەرپوول و پرێمەرلیگ.

ڤیرتزی 22 ساڵان، لە ساڵی 2020 لە کۆڵنەوە پەیوەندی بە لیڤەرکوزن کرد، رۆڵێکی سەرەکی لە بردنەوەی نازناوی بۆندس لیگای وەرزی 2023 بۆ 2024 گێڕا بۆ یانەکەی و خەڵاتی باشترین یاریزانی خولەکەی بەدەستهێنا.

وەرزی رابردووش لەکۆی 45 یاریی لیڤەرکوزن توانی 16 گۆڵ بكات و 15 گۆڵیش درووست بكات بۆ هاوڕێکانی.