لیڤەر لەسەر گواستنەوەی کێرکێز رێککەوت

PM:06:14:16/06/2025

184 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیڤەرپول لەسەر گواستنەوەی کێرکێز لەگەڵ بۆرنمۆس رێککەتووە و دەیکات بە دووەم گرێبەستی ئەم هاوینە.

بەپێی زانیارییەکانی نیکۆلۆ شیرا، میلۆس کێرکێز سێ گرێبەستی یانەکانی تری رەتکردووەتەوە و پەیوەندی بە یانەی لیڤەرپولەوە دەکات، رۆژنامەنووسەکە باسی لەوەشکردووە، رێدز لەگەڵ بۆرنمۆس گەیشتووەتە رێککەوتن بۆ ماوەی پێنج ساڵ و تا هاوینی 230 ئەو بەرگریکارە چەپە دەباتە ریزەکانی.

بەرگریکارە هەنگارییە 21 ساڵانەکە، هاوینی 2023 لە ئەلکەماری هۆڵەندییەوە پەیوەندی بە ریزەکانی بۆرنمسەوە کرد و وەرزی رابردووش لەگەڵ یانەکەی درەوشایەوە و سەرنجی زۆرێک لە یانە گەورەکانی بەلای خۆیدا راکێشا.

کێرکێز وەرزی رابردوو 38 یاری لە پریمەر لیگ ئەنجامداوە و تێیدا توانی دوو گۆڵ بۆ یانەکەی تۆماربکات و شەش گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی درووست کرد.

دوای گواستنەوەی جێرێمی فریمپۆنگ لە بایەر لیڤەرکوزنەوە، میلۆس کێرکێز دەبێتە دووەم گرێبەستی لیڤەرپوول دەبێت لەم هاوینە، چاوەڕێ دەکرێت فلۆریان ڤیرتز ببێتە سێیەمین گرێبەستی یانەکەی مێرسیساید.