PM:01:36:16/06/2025
148 جار خوێندراوەتەوە
+
-
رۆسێل خەڵاتی فۆرمولا وەنی کەنەدای
بەدەستهێنا و ڤێرستاپنیش لە پلەی دووەمی ریزبەندییەکەدا بوو.
پێشبڕکێی خەڵاتی گەورەی فۆرمولا وەنی
کەنەدا کۆتاییهات و جۆرج رۆسێلی بەڕیتانی توانی ببێتە براوەی خەڵاتەکە دوای ئەوەی
لە دوایین قۆناغدا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
رۆسێل کە شۆفێرە لە تیمی مێرسیدێس ماوەی
پێشبڕکێکەی بە یەک کاتژمێر و 31 خولەک و 52 چرکە بڕی بەجیاوازی تەنها لە هەزاردا
228 چرکە لەگەڵ ماکس ڤێرستاپنی دووەم.
ئەنجریە ئەنتۆنێلی ئیتاڵیش لە پلەی سێیەمی
ریزبەندییەکەدا بوو، هەریەکە لە ئۆسکار پیاستری لە تیمی ماکلارێن و چارلز لوکلێر و
لویس هامیلتۆن لە تیمی فێراری لە پلەکانی چوارەم و پێنجەم و شەشەمدا بوون.
دوای ئەو پێشبڕکێیە، پیاستری لە پێشەنگی
ریزبەندی جیهاندا مایەوە بە کۆکردنەوەی 198 خاڵ بە جیاوازی 22 خاڵ لەگەڵ لاندۆ
نۆرێس، ڤێرستاپن و رۆسێل لە پلەکانی سێیەم و چوارەمدا بوون، لەسەر ئاستی تیمەکانیش
ماکلارێن بە 374 خاڵ لە پلەی یەکەمدا مایەوە.
خ . ک