خولی بالەی جیهان.. ئەرجەنتین بە ئیتاڵیا دۆڕا

PM:12:38:16/06/2025

168 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی بالەی جیهان ئەرجەنتین بە ئیتاڵیا دۆڕا و بەرازیل و ئەمریکا و ئەڵمانیا براوە بوون.

لە یارییەکانی خولی بالەی جیهان، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەرامبر هەڵبژاردەی ئیتاڵیا یارییکرد.

لە سەرەتای یارییەکەوە کێبڕکێیەکی بەهێزی یەکتریان کرد و گێمی یەکەم بە ئەنجامی 25 بە 23 گێم لە سوودی ئیتاڵیا کۆتاییهات، دواتریش ئەرجەنتین بە بردنەوەی گێمی دووەم ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.

پاشان ئیتاڵییەکان گێمەکانی سێیەم و چوارەمیان بە ئەنجامەکانی 37 بە 35 خاڵ، 25 بە 21 خاڵ لە سوودی خۆیان کۆتاییانپێهێنا و سەرەنجام یارییەکەیان بە ئەنجامی سێ گێم بەرامبەر گێمیک بردەوە.

لە یارییەکانی تریشدا، هەڵبژاردەی بەرازیل رووبەڕووی سلۆڤینیا بووەوە و بە سێ گێمی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا، فەرەنسا بە ئەڵمانیا دۆڕا و ئەمریکا بردنەوەی بەسەر کوبا بەدەستهێنا.
بەو ئەنجامانە، بەرازیل نۆ خاڵی هەیە و چووە پلەی سێیەمی ریزبەندی، ئیتاڵیا لە پلەی چوارەمدایە و فەرەنسا و ئەرجەنتین و ئەمریکا لە پلەکانی 10 و 11 و 12ی ریزبەندییدان.

خ . ک