ڤینیسیۆس لە ریاڵ مەدرید دەڕوات یان دەمێنێتەوە؟

AM:11:46:15/06/2025

1048 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڤینیسیۆس ئۆفەری نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە و داوا دەکات شایستە داراییەکانی لە مباپێ زیاتربێت.

لە ماوەی رابردوودا، رۆژنامەکان بڵاویانکردەوە، بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید لە ترسی هەوڵی سعودییەکان و یانە گەورەکانی ئەوروپا دەستیانکردووە بە نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤینیسیۆس جۆنیۆر.

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی ئاشكرایکردووە، نوێترین ئۆفەری ریاڵ مەدرید کە پێشکەشکی ڤینیسیۆسی کردووە مووچەی ساڵناەی 20 ملیۆن یۆرۆ بووە بەڵام ئەو یاریزانە دەستبەجێ رەتیکردووەتەوە.

سپۆرت رایگەیاندووە، ئەستێرە بەرازیلییەکە رازینەبووە بەو مووچەی ساڵانەیە و کە بۆ ماوەی پێنج وەرز بڕی 100 ملیۆن یۆرۆی پێبدرێت وەک مووچە کە بۆ هەر ساڵێک 20 ملیۆن یۆرۆ بووە.

دوپاتیکردووەتەوە کە ڤینیسیۆس لە کاتی گفتوگۆ کردندا داوای کردووە شایستەی دارایی ساڵانەی بە مووچە و پاداشتەکانەوە زیاتر بێت لەو بڕەی کە کیلیان مباپێ وەریدەگرێت.

دەشڵێت، ڤینیسیۆس دەزانێت کە لە ئێستادا شایستەی دارایی مباپێ و بێلینگهام زیاترن لە شایستە داراییەکانی خۆی لەبەرئەوە ئەو داواکارییەی کردووە لە کاتێکدا بەرپرسانی ریاڵ مەدریدیش رەتیانکردووەتەوە لەو ئۆفەرە بەرزتری پێشکەش بکەن و چاوەڕێی ئەوەن ئەو یاریزانە لە چەند مانگی داهاتوودا بە ئۆفەرەکەیان رازیبێت و گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە.

خ . ک