کۆمپانی: بەپەرۆشین بۆ یارییەکەی ئۆکلاند سیتی

AM:11:05:15/06/2025

152 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆمپانی دوپاتیکردەوە بەپەرۆشن بۆ رووبەڕووبونەوەی ئۆکلاند و متمانەی بە یاریزانەکانی هەیە.

ڤینسینت کۆمپانی راهێنەری بایرن میونشن پێش یەکەم یارییان لە مۆندیالی یانەکان بەرامبەر ئۆکلاند سیتی نیوزلەندی رایگەیاند، یاریزانەکانی ئامادەن بۆ یارییەکە و بەپەرۆشن بۆ بردنەوە، زۆر بە باشی یەکتر دەناسن و دەتوانن هەموو کارێک ئەنجامبدەن.

کۆمپانی وتی، پێویستە رێزی یانەی بەرامبەر بگرین و بە دڵنیاییەوە ئەوان بەدوای یەک هەلدا دەگەڕێن بۆ تۆمارکردنی گۆڵ، دەبێت بە باشترین شێوە بچینە یاریگاوە و ئامادەیی نایابمان کردووە.

وتیشی، ئۆکلاند سیتی یانەیەکی رێکخراوە و راهێنەکەشیان زیرەکە، لە یارییە گرنگەکاندا کاری گەورەیان ئەنجامداوە بەڵام بەراورد ناکرێن بە ئێمە، سەرەڕای ئەوانە دەبێت تەنها سەرنجمان لەسەر خۆمان بێت.

دەشڵێت، ئێمە و سەرجەم یانە گەورەکانی تریش ئامانجێکی دیاریکراومان هەیە ئەویش بەدەستهێنانی باشترین ئەنجامە تا بوون بە پاڵەوان، بە متمانەیەکی زۆرەوە بەشداریمان کردووە و چەند وردەکاریەک ئەنجامەکان دەگۆڕێت.

رونیشیکردەوە، هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ ئەو یاریزانانەدا نییە کە دڕەنگتر پەیوەندیان بە راهێنانەکانەوە کردووە، هەندێکیان لە یەکەم یارییدا سەرەکی نابن تا دووریان بخەنەوە لە تووشبوون بە پێکان.

ئاماژەی بەوەشدا، مایکل ئۆلیسێ لەو جۆرە یاریزانانەی کە دەتوانێت لە چەند پێگەیەکی جیاواز سوود بە یانەکەیان بگەیەنێت و دڵخۆشن بە ئاستی، بوونی لیرۆی سانێش زۆر گرنگە و تا دوای ئەم پاڵەوانێتییە یاریزانی ئەوانە.

خ . ک