ئینریکی: مۆندیالی یانەکان ئامانجێکی گەورەمانە

AM:10:13:15/06/2025

164 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینریکی رایگەیاند مۆندیالی یانەکان ئامانجێکی گەورەیانە و ئەوە بەدەستیان هێناوە ئەستەم بووە.

لویس ئینریکی راهێنەری یانەی پاریس سان جێرمان پێش یارییەکەیان بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید رایگەیاند، متمانەی تەواوی بە یاریزانەکانی هەیە کێبڕکێیەکی بەهێزی جامی جیهانی یانەکان بکەن.

ئینریکی دوپاتیکردەوە کە ئەوەیی لە وەرزی رابردوو ئەنجامیاندا بەتایبەت بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنز لیگ کارێکی ئەستەم بووە و بە ئاسانی نەکراوە بەڵام ئێستاش نازناوی مۆندیالی یانەکان ئامانجێکی گەورەیانە.

دەشڵێت، دڵخۆشم لە وڵاتی ئەمریکام بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتییەکی نوێدا کە سەرجەم یانە بەهێزەکانی جیهانی تیادایە و چەندین گۆڕانکاری لە پێکهاتەکانیاندا رویداوە.

وتیشی، ئەتلەتیکۆ مەدرید شێوازێکی بەرگری جیاوازی تایبەت بە خۆی هەیە و جیاوازە لەو شێوازەی کە ئێمە بەکاریدەهێنین، لە دوایین یاریی نێوانماندا ئەوان توانیان بردنەوە بەدەستبهێنن.

ئاماژەی بەوەشدا، بە دڵنیاییەوە ژمارەی یارییەکان زۆرە بەڵام ئەوان ئامادەن و لە دوای ئەم پاڵەوانێتییە پشووی یاریزانەکان دەستپێدەکات، ئێستا سەرجەم پێکهاتەکەی ئارەزووی بردنەوەی نازناوی زیاتریان هەیە.

رونیشیکردەوە، ئامانجیان ئەوەیە وێنەیەکی جوان پێشکەش بکەن لە یاریگادا و یارییەکانیش لە یانەی بەرامبەر قورسبکەن، ئێستا بوونەتە پێوەر بۆ یانەکانیتر و ئەوەش دڵخۆشی کردوون.

خ . ک