ماسکێرانۆ: دەمانتوانی بردنەوە بەدەستبهێنین

AM:09:28:15/06/2025

288 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ماسکێرانۆ دوپاتیکردەوە میسی یاریزانێکی سەرسوڕهێنەرە و دەیانتوانی بردنەوە بەدەستبهێنن.

خافێر ماسکێرانۆی راهێنەری یانەی ئینتەر میامی لە دوای یەکسانبوونیان لەگەڵ ئەهلی میسڕی رایگەیاند، ئامانجیان بردنەوەی ئەو یارییە بووە و لە تایمی دووەمدا شایستەی ئەوە بوون کە سێ خاڵەکە بەدەستبهێنن.

ماسکێرانۆ وتی: لە تایمی یەکەمدا کەمێک فشارمان لەسەر بوو بەڵام یاریزانەکان خۆڕاگر بوون، توانیمان خۆمان لەو فشارە رزگار بکەین و دواتر زۆر بە باشی گەڕاینەوە کەشی یارییەکە.

وتیشی، لیۆنێل میسی یاریزانێکی سەرسوڕهێنەرە و سەرەڕای ماندوێتی و گەشتکردن ئاستێکی باوەڕپێنەکراوی پێشکەشکرد، ئارەزوویەکی زۆری هەیە بۆ یارییکردن و خۆشەویستییەکەی بۆ یارییەکان جێگای ستایش کردنە.

دەشڵێت، ئەهلی یانەیەکی مێژوویی و بە ئەزمونە و لە تایمی یەکەمدا دەیانتوانی گۆڵمان لێ تۆماربکەن، پێویستە لە یارییەکانی داهاتوودا زیاتر پشت بە هێرشبردن ببەستین.

ئاماژەی بەوەشدا، شانازی بە یاریزانەکانمەوە دەکەم و هیچ کێشەیەکیان نەبوو لە یاریگادا، ئەوەی لە توانایاندابوو ئەنجامیاندا و هاندەرانیش بەردەوام پشتگیرییان دەکردن.

دوپاتیکردەوە کە لەم جۆرە پاڵەوانێتییانەدا پێویستە لە یەکەم یارییدا بردنەوە بەدەستبهێنیت تا تووشی کێشە نەبیت لە گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لەو کارەدا و لە یاری داهاتوودا ئەو هەوڵە دەدەن.

خ . ک