مۆندیالی یانەکان.. ئینتەر میامی و ئەهلی یەکسانبوون

AM:05:37:15/06/2025

448 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە مۆندیالی یانەکان ئینتەر میامی و ئەهلی سعودیە لە یاری دەستپێکدا بەبێ گۆڵ یەکسان بوون.
لە یاری دەستپێکی مۆندیالی یانەکان و کۆمەڵەی یەکەم، ئینتەر میامی ئەمریکی رووبەڕووی ئەهلی میسڕی بوەوە.
تایمی یەکەم، ئەهلی باشتر بینران و چەند هێرشێکی ترسناکیان بردە سەر گۆڵەکەی میامی، لە خولەکی 43ش تریزیگە لێدانێکی سزای لەدەستدا و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، یارییەکە پێچەوانەوە بوو، مێسی و هاوڕێکانی کۆنترۆڵی یارییەکەیان کرد، چەندین هێرشی یەک لەدوای یەکیشیان برد، لە بەرامبەردا ئەهلی پشتی بە هێرشی هەڵگەڕاوە بەست ، بەڵام ئەو تایمەش هیچ گۆڵێکی پێوەنەبینرا و هیچیان لە گۆڵ تۆمارکردن سەرکەوتوو نەبوون، سەرەنجامیش یارییەکە بە یەکسان بوونی بێ گۆڵ کۆتایی پێهات و هەردوو یانە بە خاڵێک رازی بوون.
ئەمشەویش کاتژمێر 10، پاریس سان جێرمان و ئەتلەتیکۆ مەدرید یاری لوتکە ئەنجامدەدەن، ئێوارەش کاتژمێر حەوت، بایرن میونشن رووبەڕووی ئۆکلاند سیتی دەبێتەوە.