جامی شتوتگارت.. زڤیرێڤ بە بردنەوە لە ناکاشیما گەیشتە پێش کۆتایی

AM:09:25:14/06/2025

124 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی شتوتگارت زڤیرێڤ بە بردنەوە لە ناکاشیما گەیشتە پێش کۆتایی و لیچکا ماڵئاواییکرد.

لە یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی شتوتگارت، ئەلیکساندەر زڤیرێڤی ئەڵمانی بەرامبەر براندۆن ناکاشیمای ژاپۆنی یارییکرد.

لە یارییەکەدا کێبڕکێیەکی بەهێز بینرا و کۆمەڵەی یەکەم بە ئەنجامی حەوت بە پێنج گێم لە سوودی زڤیرێڤ کۆتاییهات.

لە کۆمەڵەی دووەمدا، هەرچەندە ناکاشیما هەوڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەیدا بەڵام بێسوود بوو، ئەو کۆمەڵەیەش بە ئەنجامی شەش بە چوار گێم لە سوودی زڤیرێڤ کۆتاییهات و سەرەنجام یارییەکەی بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردەوە.

لە یارییەکی تریشدا، گێری لیچکای چیکی رووبەڕووی بین شیلتۆنی ئەمریکی بووەوە و دوای تەنها 57 خولەک بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر یارییەکەی پێدۆڕاند.

دوای ئەو ئەنجامانە، هەریەکە لە زڤیرێڤ و بین شیلتۆن سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی پێش کۆتایی بەدەستهێنا و لەو قۆناغەدا رووبەڕووی یەکدەبنەوە، ناکاشیما و لیچکا ماڵئاواییانکرد.

خ . ک