جامی شتوتگارت.. زڤیرێڤ بە بردنەوە لە ماوتێت گەیشتە چارەکی کۆتایی

AM:09:48:13/06/2025

120 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی شتوتگارت زڤیرێڤ بە بردنەوە لە ماوتێت گەیشتە چارەکی کۆتایی و لیارنەر ماڵئاواییکرد.

لە یارییەکانی قۆناغی 16ی جامی شتوتگارت بۆ تێنسی سەرزەوی، ئەلیکساندەر اڤیرێڤی ئەڵمانی بەرامبەر کۆرنتێن ماوتێتی فەرەنسی یارییکرد.

بە درێژایی یارییەکە زڤیرێڤ بە ئاستێکی باشترەوە بینرا و سەرەنجام دوای یەک کاتژمێر و 48 خولەک یارییەکەی بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردەوە، خاڵی کۆمەڵەکانیش شەش بە دوو، حەوت بە شەش گێم بوون.

لە یارییەکی تریشدا، براندۆن ناکاشیمای ژاپۆنی رووبەڕووی لیارنەر تاینی تایلەندی بووەوە و بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا.

هەریەکە لە زڤیرێڤ و ناکاشیما سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە مسۆگەر کرد و لەو قۆناغەدا رووبەڕووی یەکدەبنەوە، ماوتێتا و لیارنەر ماڵئاواییانکرد.

خ . ک