دیاز کەی دەچێتە بەرشەلۆنە؟

PM:11:40:12/06/2025

316 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیڤەرپوول هەڵوێستی خۆی لەبارەی دیاز گۆڕیوە و ئامادەیە گفتوگۆ لەبارەی فرۆشتنی هێرشبەرە کۆڵۆمبییەکە بکات.

رۆژنامەی سپۆرتیکەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، لیڤەرپوولی ئینگلیزی دەرگای گفتوگۆی لەبارەی فرۆشتنی لویس دیاز کردووەتەوە، بەرشەلۆنەی ئیسپانیش دەیەوێت لەم هاوینە ئەستێرە کۆڵۆمبییەکە بگوازێتەوە ریزەکانی.

رێدز لە بەرامبەر دەستبەرداربوونی لە یاریزانەکەی داوای 80 ملیۆن یۆرۆ دەکات و یانە کەتەلۆنییەکەش ئەو نرخەی پێ زۆرە، بەڵام گەشبینە بەوەی بەچەند کوبونەوەیەک لەگەڵ یانە ئینگلزییەکە بڕەکەی کەمتر بکەنەوە.

رۆژنامەی سپۆت راشیگەیاندووە، دوای ئەوەی لیڤەرپوول لە یەکلایی کردنەوەی گرێبەستی فلۆریان فێرتز هێرشبەری لاوی ئەڵمانی نزیکبووەتەوە، بڕیاریانداوە لەبارەی فرۆشتنی لویس دیاز دەرگای گفتوگۆ بکاتەوە، چونکە ئەو هێرشبەرە کۆڵۆمبییە ئەگەر لە یانەکەیان بمێنێتەوە دەرفەتی یاریکردنی کەمی دەبێت.

پێشتر لویس دیاز چەند جارێک ویستی خۆی بۆ پەیوەندیکردنی بە ریزەکانی بلەوگرانا راگەیاندووە و ئەو یاریزانە کۆڵۆمبییە لەگەڵ بارسا لێکتێگەیشتنیان هەیە و بەجۆرێک دیاز خۆی یەکلایی کردووەتەوە جگە لە بلاوگرانا ناچێتە هیچ یانەیەکی دیکە، ئەم هەنگاوەش زیاتر هیوای بە بەرشەلۆنە داوە بۆئەوەی هەوڵی کڕینی بدەن سەرەڕای نرخە زۆرەکەی.