PM:11:07:12/06/2025
316 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یەکێتی تۆپی
پێی جیهان دەیەویت لە مۆندیالی داهاتووی یانەکان ژمارەی بەشداربووەکان زیاتر بکات.
یەکەمین جامی جیهانی یانەکان بە شێوازە نوێیەکەی و بەبەشداری 32 یانەی لە رۆژی شەممەی داهاتوو لە ئەمریکا دەستپێدەکات، بەڵام فیفا لە ئێستاوە بیر لە زیادکردنی
ژمارەی تیپە بەشداربووەکان دەکاتەوە بۆ ساڵانی داهاتوو.
رۆژنامەی گاردیانیبەریتانی بڵاویکردووەتەوە یەکێتی تۆپی پێی جیهان دەیەوێت کۆبوونەوەیەک لەنێوان
ئەندامەکانی رێکبخات، بۆ تاوتیۆکردنی ئەگەری زیادکردنی یانەکان لە مۆندیالی
داهاتوو، بە مەرجێک ئەم شێوازە نوێیە سەرکەوتوو بێت.
ئەم هەنگاوەی فیفا وەڵامێکە بۆ ئەو
رەخنانەی کە بەهۆی ئامادەنەبوونی تیپە گەورەکانی ئەوروپا لەیەکەم پاڵەوانێتی نوێدا لێی دەگیرێت بەتایبەت بەرشەلۆنە، لیڤەرپوول کە پاڵەوانی ئەم دواییەی خولی ئیسپانیا و ئینگلتەران و
ئارسناڵیش کەلەماوەی پێنج ساڵی رابردوودا بەردەوام ڕکابەری بردنەوەی نازناوی
پریمەرلیگی کردووە.