ئارسناڵ لە گواستنەوەی ئەستێرەیەک شکستی هێنا

PM:10:37:12/06/2025

216 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارسیناڵ یەکەمین گرێبەستی بۆ گواستنەوەی گیوگیرێس پێشکەشی سپۆرتینگ کردووەبەڵام هەرزوو یانە پۆرتوگالییەکە رەتکردەوەتەوە.

بەرپرسانی ئارسناڵ دەستیان کردووە بە هەنگاونان بۆ گواستنەوەی ڤیکتۆر گیوکیرێس و لەیەکەم هەوڵیاندا شکستیان هێنا.

رۆژنامەی ئابۆلایپۆرتوگاڵی ئاشکرایکردووە، گەنەرز گرێبەستێکی بە بڕی 65 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی سپۆرتینگ کردووە بۆ ئەوەی دەستبەرداری گیۆکیرێسی هێرشبەری سویدی ببن.

سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە گرێبەستەکە بریتیبووە لە 55 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 10 ملیۆن یۆرۆ پاداشت بەگوێرەی ئاست و دەستکەوتی یاریزانەکە لە لەگەڵ یانەکەیاندا.

ئابۆلا جەختی لەوەکردووەتەوە کە راستەوخۆ بەرپرسانی سپۆرتینگ ئەم ئۆفەرەیان رەتکردووەتەوە و پێشبینی دەکرێت ئارسناڵ لە داهاتوویەکی نزیکدا دووبارە هەوڵی کڕینەوەی هێرشبەرەکە بدەن و بڕی گرێبەستەکەش زیاتر بکەن.

ڤیکتۆر گیوکیرێس لەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی بەشداری 51 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 53 گۆڵ و 13 ئەسیستی تۆماربکات و ئاستێکی زۆرباش پێشکەش بکات.