ئارنۆڵد چەکێکی گۆڵکردن بۆ ریاڵ مەدرید نوێ دەکاتەوە

PM:10:12:12/06/2025

272 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لێدانە راستەوخۆکانی ریاڵ مەدرید پاش گواستنەوەی ئارنۆڵد مەترسیدارتر دەبێت چونکە ئەو یاریزانە توانایەکی باشی لە جێبەجێکردنیدا هەیە.

یانەی ریاڵ مەدرید بەهۆی ئالێکساندەر ئارنۆڵدەوە لە قەیرانێکی گەورە رزگاری دەبێت وچیدیکە کێشەی جێبەجێ کردنی تۆپە جێگیرەکانیان نابێت.

رۆژنامەی ئاس راپۆرتێکی لەم بارەوەیەوە بڵاوکردووەتەوە تێیدا هاتووە کە یانەی شاهانە بە گرێبەستکردنی لەگەڵ ئالێکساندەر ئارنۆڵد دەتوانێت سودێکی زیاتر لە لێدانی راستەوخۆ و تۆپی جێگیر ببینێت چونکە یاریزانەکە لەو بوارەدا زۆر شارەزایە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە ئارنۆڵد لەگەڵ لیڤەرپوول لەو 23 گۆڵەی تۆماریکردووە ،هەشت گۆڵیان بە لێدانی راستەوخۆ بووە، لە رێدز هەر خۆی کەسی یەکەمی ئەم کارەبوو.

وەرزی رابردوو ریاڵمەدرید نەیدەتوانی سوود لەم چەکە وەربگرێت و بەجۆرێک تەنها چوار گۆڵیان بە لێدانی راستەوخۆ تۆمارکرد کە دوو گۆڵیان کیلیان مباپێ تۆماریکرد.