PM:09:22:12/06/2025
276 جار خوێندراوەتەوە
+
-
نیکۆ ولیامز دەیەوێت
پەیوەیندی بکات بە بایرن میونشنەوە و بلباویش ئامادەیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.
پاش ئەو ئاستە
بەرزەی نیکۆ ولیامز لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەتایبەت لە یۆرۆی رابردوو
پێشکەشیکرد سەرنجی زۆرێک لە یانە گەورەکانی بۆخۆی ڕاکێشاوە.
لە نوێترین
پێشهاتدا یانەی بایرن میونشن دەستیکردووە بە هەنگاونان بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە و
ئامادەیە لەم مێرکاتۆیەدا بیگوازێتەوە یاریگای ئالیانز ئەرینا.
رۆژنامەی
مارکا بڵاویکردووەتەوە نیکۆ ئارەزوی رۆیشتن دەکات بۆ یانە باڤارییەکە و دەیەوێت
تاقیکردنەوەیەکی نوێ لەدەرەوەی ئیسپانیا ئەنجام بدات.
سەرچاوەکە
ئاماژەی بەوەکردووە کە ئەتلەتیک بلباو بەهیچ شێوەیەک ئامادەنییە دەستبەرداری ئەو
ئەستێرە ئیسپانییە ببێت و دەیەوێت ماوەی گرێبەستەکەشی نوێ بکاتەوە و مووچەکەشی بۆ
زیاد بکات.
بڕگەی
هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی نیکۆ لەگەڵ یانە باسکیەکە 58 ملیۆن یۆرۆیە و بایرن
دەتوانێت لەگەڵ یاریزانە رێککەوتن ئەنجام بدات و بەبێ گەڕانەوە بۆ بلباو
بیگوازێتەوە ریزەکانی.