رۆناڵدۆ چی دەڵێت لەسەر یارییکردن لەگەڵ میسی؟

PM:02:28:07/06/2025

436 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رۆناڵدۆ دوپاتیکردەوە نازانێت لەگەڵ میسی پێکەوە یارییدەکەن یان نا، ئامانجیشیان بەدەستهێنانی نازناوی نەیشنز لیگە.

کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی پێش یاریی کۆتایی نەیشنز لیگ بەرامبەر ئیسپانیا رایگەیاند، دڵنیان یارییەکی قورس چاوەڕێیانە و ئیسپانیا هەڵبژاردەیەکی بەهێزە.

رۆناڵدۆ وتی، ئێمە پورتوگالین و متمانەی تەواومان بەخۆمان هەیە، هیوادارین کە نازناوەکە بەدەستبهێنین و هەموو یارییەکیش چیرۆکی خۆی هەیە، بە دڵنیاییەوە ماوەیەکی زۆرە نازناوم نەبردووەتەوە و بیری ساتی بەرزکردنەوەی نازناو دەکەم، راهێنەرەکەمان کاری نایابی ئەنجامداوە چونکە توانیویەتی هەڵبژاردەکەمان بگەیەنێتە یاریی کۆتایی.

وتیشی، بڕیاری کۆتاییم داوە و بەشداری جامی جیهانی یانەکان ناکەم، ئۆفەری زۆرم پێشکەشکرا و لە ئەرجەنتینیشەوە ئۆفەرم بۆهات بەڵام ئەوەی ئێستا بیری لێدەکەمەوە تەنها هەڵبژاردەی نیشتمانیە.

لەسەر ئەگەری یارییکردن لەگەڵ میسی، رۆناڵدۆ دوپاتیکردەوە کە ماوەی ساڵانێکی زۆر کێبڕکێیەکی نایابیان کردووە، رێزێکی زۆرم هەیە بۆی و بە شێوەیەکی باش مامەڵەی لەگەڵدا کردم، لە یەکێک لە ئاهەنگەکاندا وەرگێڕانم بۆ کرد، هاوسەرەکم ئەرجەنتینییەکە و خۆشەویستی زۆرم بۆ ئەو وڵاتە هەیە بەڵام نازانم لە داهاتوودا چی روودەدات و ئەو بابەتە دەبێت یان نا.

دەشڵێت، لامین یامال ئاستێکی نایاب لەگەڵ هەڵبژاردە و یانەکەی پێشکەش دەکات و لە هەردوولاوە یارمەتی دەدرێت، داواتان لێدەکەم فشار لەو یاریزانە مەکەن با چێژ لە یارییکردنی ببینێت، ئەو پاڵێوراوە بۆ باڵۆن دۆر بەڵام بە بۆچونی من ئەو خەڵاتە پێویستە بدرێت بەو یاریزانەی کە نازناوی چامپیۆنز لیگ دەباتەوە بەڵام لە پشت پەردەوە زۆر شت روودەدات.

لە کۆتاییشدا دوپاتیکردوە کە نازانێت تا کەی بەردەوام دەبێت لە یارییکردن و لەوانەیە رۆژی دواتر کە هەستا لە خەو بڕیاری وازهێنان بدات بەڵام ئێستا لە دۆخێکی باشدایە و دەتوانێت یاریی بکات.

خ . ک