باسکەی ئیسپانیا.. ریاڵ مەدرید گەیشتە پێش کۆتایی

AM:09:21:07/06/2025

292 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە باسکەی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید لە باسکۆنیای بردەوە و گەیشتە پێش کۆتایی، بەرشەلۆنەش دەبێت یاریی یەکلاکەرەوە ئەنجامبدات.

لە یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی باسکەی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید لە دووەم یارییدا بەرامبەر یانەی باسکۆنیا یارییکرد.

لە سەرەتای یارییەکەوە یاریزانانی ریاڵ مەدرید بە ئاستێکی نایابەوە بینران و کۆنترۆڵی یاریگایان کرد، سەرەنجام توانیان بە جیاوازی نۆ خاڵ و بە ئەنجامی 112 خاڵ بەرامبەر 103 خاڵ بردەوە بەدەستبهێنن.

بەهۆی ئەوەی یانەی شاهانە لە یەکەم یاریشدا بردنەوەی بەدەستهێنابوو سەرەنجام بە ئەنجامی دوو یاریی بێبەرامبەر گەیشتنی بە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتییەکە مسۆگەر کرد.

لە یارییەکی تریشدا، یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆیدا رووبەڕووی ئۆینکاخا بووەوە و بە ئەنجامی 59 بە 81 خاڵ یارییەکەی پێدۆڕاند.

بە ئەنجامەکانی یاریی چوون و گەڕانەوە لە ئێستادا هەردوو یانەکە هەریەکەیان بردنەوەیەکیان هەیە و دەبێت یاریی یەکلاکەرەوە ئەنجامبدەن تا یانەی گەیشتوو بە قۆناغی داهاتوو ئاشکرابکرێت.

خ . ک