AM:08:37:07/06/2025
356 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی رۆلان گارۆس سینەر بە بردنەوە لە
جۆکۆڤیچ گەیشتە یاریی کۆتایی و موسێتی کشایەوە.
لە یارییەکانی قۆناغی پێش کۆتایی جامی
رۆلان گارۆس بۆ تێنسی سەرزەوی، یانیک سینەری ئیتاڵی و پێشەنگی ریزبەندی جیهان
بەرامبەر نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبی یارییکرد.
بە درێژایی یارییەکە هەردوو یاریزانەکە
ئاستێکی نایابیان پێشکەش کرد و سەرەنجام سینەر لە دوای سێ کاتژمێر و 15 خولەک
یارییەکەی بە ئەنجامی سێ کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردەوە.
خاڵی کۆمەڵەکانیش، شەش بە چوار، حەوت بە
پێنج، حەوت بە شەش گێم بوون.
لە یارییەکی تریشدا، کارلۆس ئەلکارازی
ئیسپانی یارییەکەی بەرامبەر لۆرینزۆ موسێتی ئیتاڵی بە براوە بۆ ئەژمار کرا دوای
ئەوەی یاریزانە ئیتاڵییەکە لە کۆمەڵەی چوارەمدا بەهۆی پێکانەوە کشایەوە.
بەو ئەنجامانە، هەریەکە لە یانیک سینەر و
ئەلکاراز گەیشتنە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە و رۆژی یەکشەممە ئەو یارییە
بەرێوەدەچێت، جۆکۆڤیچ و موسێتی ماڵئاواییانکرد.
خ . ک