باسکەی ئیسپانیا.. ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە بردنەوەیان بەدەستهێنا

PM:12:57:04/06/2025

176 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە باسکەی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە بە بردنەوە لە باسکۆنیا و ئۆینکاخا نزیکبونەوە لە قۆناغی داهاتوو.

لە یارییەکانی چوونی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی باسکەی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریگای خۆیدا میواندرای یانەی باسکۆنیای کرد.

بە درێژایی یارییەکە، یاریزانانی هەردوو یانە کێبڕکێیەکی بەهێزی یەکتریان کرد و سەرەنجام ریاڵ مەدرید توانی بە جیاوازی شەش خاڵ و بە ئەنجامی 82 بە 76 خاڵ یارییەکە بباتەوە.

لە هەمان قۆناغ، یانەی بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی ئۆینکاخا بووەوە و بە ئەنجامی 101 بە 97 خاڵ بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا.

بڕیارە یارییەکانی گەڕانەوە لە شەوی هەینی ئەنجامبدرێن و یانەکانی گەیشتوو بە قۆناغی پێش کۆتایی یەکلابکرێنەوە.

خ . ک