ئەلۆنسۆ ریاڵ مەدریدی خستووەتە ژێر داهاتوویەکی نادیارەوە

AM:02:44:01/06/2025

868 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەلۆنسۆ سیستەمی سێ بەرگری لە ریاڵ مەدرید پەیڕەو دەکات و پێشتر ئەو سیستەمە لەو یانەیە سەرکەوتوو نەبووە.

بەگوێرەی تۆڕی ریلیڤۆی ئیسپانی، چابی ئەلۆنسۆی راهێنەری نوێی یانەی ریاڵ مەدرید، دەیەوێت پشت بە سێ یاریزانی بەرگری ببەستێت، هاوشێوەی ئەوەی لە لیڤەرکوزن ئەنجامیدا بەڵام یانەکەی خستووەتە ژێر داهاتوویەکی نادیارەوە.

تۆڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە ئەوە لەبەرچاو بگیرێت کە سێ یاریزانە بەرگرییەکەی چابی شێوێنەر بوون، لە کاتی بەرگری و هێرشبردندا گۆڕانی بەسەردا دەهات.

ئەوەشی روونکردووەتەوە، لە وەرزی رابردوو، کارلۆ ئەنچیلۆتی ویستی بە هێشتنەوەی رودیگەر و چوامینی و میلیتاو لە هێڵی بەرگری، سیستەمی سێ بەرگری پەیڕەو بکات بەڵام سەرکەوتوو نەبوو.

ریاڵ مەدرید لە وەرزی رابردوو بە دۆخێکی خراپ تێپەڕی و نەیتوانی هیچ نازناوێک بەدەستبهێنێت، ئەوەی لەبەردەم یانەی شاهانە ماوە تەنیا جامی جیهانی یانەکانە بۆ ئەوەی پێش دەستپێکی وەرزێکی نوێ خۆی لە رەخنەی زیاتری هاندەران رزگار بکات.