AM:11:24:20/05/2025
536 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مۆدریچ
گرێبەستەكەی لەگەڵ ریاڵ
مەدرید تاوەکوو هاوینی ساڵی 2026نوێدەكاتەوە.
هەڵکشانی
تەمەنی لۆکا مۆدریچ و دابەزینی ئاستی وای کردووە لە یانەی ریاڵ مەدرید ساڵانە
گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، لەهەمان کاتدا ئەو گۆڕانکارییە گەورەیەی کە وابڕیارە لەم
هاوینەدا بەسەر ریاڵ مەدرید بێت چارەنووسی ئەستێرە کرواتییەکەی بە نادیاری
هێشتووەتەوە.
رۆژنامەی
ئاس بڵاویکردووەتەوە بەرپرسانی مێرێنگی بڕیاریانداوە گرێبەستی مۆدریچ بۆ
ماوەی وەرزێكی دیكە و تاوەكو 2026 نوێبکەنەوە لەسەرداوای چابی ئەلۆنسۆی راهێنەری
نوێ.
سەرچاوەکە
جەختی لەوەکردووەتەوە کە یاریزانەکەش دەیەوێت بۆ وەرزێكی دیكە لە ریاڵ مەدرید
بمێنێتەوە و پاشان لەگەڵ هەڵبژاردەكەی بەشداری جامی جیهانی بكات و دواتر وازهێنانی
یەكجاری لە تۆپی پێ رابگەیەنێت.
مۆدریچ
لەم وەرزەدا بەشداری 55 یاریی كردووە و توانیویەتی چوار گۆڵ بكات و نۆ گۆڵیش
درووست بكات، سەرەڕای هەڵکشانی تەمەنی بەڵام تاکە یاریزانی هێڵی ناوەندی ریاڵ
مەدریدە لەم ساڵدا تووشی پێکان نەبووە.