ڤاڵڤێردی: دەمانەوێت ببینە پاڵەوانی جامی جیهانی یانەکان

PM:12:47:19/05/2025

436 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڤاڵڤێردی دوپاتیکردەوە پۆشینی درێسی یانەی ریاڵ مەدرید بۆ ئەو شانازییە و دەشیانەویت جامی جیهانی یانەکان ببەنەوە.
پاش بردنەوەیان لە سیڤییە، فێدریکۆ ڤاڵڤێردری ناوەڕاستکاری یانەی ریاڵ مەدرید چەند لێدوانیکی بۆ ماڵپەڕی فەرمی یانەکەی دا و تێیدا باسی لەوەکرد، هەرچەندە خولی ئیسپانیا یەکلایبووەتەوە بەڵام هەمیشە پۆشینی درێسی ریاڵ مەدرید وا دەکات بە جۆرێکی تر یاری بکەن و هەست بە شانازی بکەن، 
وتیشی: دەمەوێت پیرۆزبایی لە هەردوو گۆڵکاری تیپەکە بکەم چونکە ئەوان زیاتر لە هەموو کەس بەدوای گۆڵدا دەگەڕان، گۆڵی دووەم ئەوە دەردەخات کە یاریزانە لاوەکان چەندە بە زەحمەت کاردەکەن و ئەنجامی ئەو هەوڵانە دەبینن، گرنگ ئەوەیە بەردەوام بین لە کارکردن بەیەکەوە، یەک یاری تر ماوە کە دوا یاریمانە لەگەڵ هاندەرانمان لە یاریگا و دەبێت بە سەرکەوتنێک ماڵئاوایی لە لالیگا بکەین.
هەروەها ڤالڤێردی خۆشحاڵی خۆی بۆ بەشداریکردن لە جامی جیهانی یانەکان لە ئەمریکا دەربڕی و وتی: شانازییەکی گەورەیە بۆ من کە نوێنەرایەتی یانەی ڕیال مەدرید دەکەم لەم پاڵەوانێتیەدا، هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی ببینە پاڵەوان و جامێکی دیکە پێشکەش بە هاندەرانمان دەکەین.