PM:11:23:18/05/2025
656 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەنچیلۆتی
رایگەیاند دەیانتوانی بەرامبەر سیڤییە باشتر یاریی بکەن بەڵام پێویستی نەدەکرد و
رامۆنیش لە ئاستی ئەسینسیۆ دەبینن.
کارلۆ
ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید دوای بردنەوەیان لە سیڤییە وتی: یارییەکی قورس
بوو بۆ بەڕێوەبردن بەهۆی کەشوهەوا، بەو پێیەی ئێمە یاریزانمان زیادبوو.
وتیشی: ئێمە سێ خاڵەکەمان دەویست و زۆر باش بەدەستمان هێنا، بەبێ
ئەوەی هیچ مەترسییەک بدەین و هیچ یاریزانێکمان تووشی پیکانبێت، دەمانتوانی باشتر یاریی بکەین
بەڵام پێویستی نەدەکرد.
دەشڵێت:
یاریزانە لاوەکانی ریاڵ مەدرید زۆر باشن، ئەسینسیۆ بەشداریی زۆر یاریی کردووە
ئاستی خۆی پیشانداوە، گۆنزالۆ و مونۆزیش دەتوانن پێشبکەون و لە تیپی یەکەم بمێننەوە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، ئەوان رامۆن بە هەمان ئاستی
ئەسینسیۆ دەزانن، لە نیوەی یەکەمی وەرزدا تووشی پێکانێکی درێژخایەن بوو، لە مانگی
یەکدا دەستیکرد بە هەستکردن بە باشتربوون، ئەو کەمێک شەرمنە بەڵام هەموو ئەو شتانەی
هەیە کە ببێتە بەشێک لە داهاتووی ریاڵ مەدرید.