PM:10:00:18/05/2025
540 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی
ئیسپانیا ریاڵ مەدرید بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردنەوەی بەرامبەر سیڤییە
بەدەستهینا.
لە یارییەکی
هەفتەی 17ی خولی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید و سیڤییە رووبەرووی یەکتر بوونەوە.
تایمی یەکەم،
لۆسبلانکۆس بە بەهێزی هاتە نێو یاریگا و چەندین هەلی گەورەی لەدەستدا، لە
بەرامبەردا بادی یاریزانی سیڤییە لە خولەکی 12 بە کارتی سور کرایەوە دەرەوە، نیوەی
یەکەمیش بە بێ گۆڵ کۆتایی هات.
لە تایمی
دووەم، لەگەڵ دەستپێکردنەوەی یارییەکە و لە خولەکی 48رۆمیرۆ لە سیڤییە بە کارتی
سور کرایە دەرەوە، ریاڵ مەدرید بەرامبەر نۆ یاریزانی سیڤییە یاریی دەکرد.
کەمی
یاریزانانی سیڤییە رێگەی بۆ ریاڵ مەدرید خۆشکرد تا لە خولەکەکانی 75 و 87 دوو گۆڵ
تۆماربکەن، گۆڵەکانیش مباپێ و بێلینگهام نووسیانەوە.
سەرەنجام
یارییەکە بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە سودی مێرەنگێ کۆتای هات، بەم ئەنجامە ریاڵ مەدرید
بە 81 خال پلەی دووەمە.