PM:09:37:18/05/2025
356 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سلۆت
دوپاتیکردەوە بەهێزکردنی لیڤەر قورسە چونکە یاریزانی گەورەیان هەیە و داهاتووی
کیێزاش لەگەڵ یانەکەیانە.
ئارنی سلۆتی
راهێنەری لیڤەرپوول پێش رووبەڕووبوونەوەیان بەرامبەر برایتۆن وتی: دڵخۆشم بە
یاریزانەکانم، راستە هەندێک جار یاریینەکردنیان پەیوەندی بە ئێمەوە هەیە بەڵام
ئەوەش بەندە بە پلانەکانەوە، لە کۆتاییدا ئەو یاریزانانەی بەشدارییان کەم بووە
زۆرینەیان یانەکە جێدەهێڵن.
وتیشی:
پرۆسەیەکی بەردەوام هەیە و دەبێت ئامادەبین بۆ
بەهێزکردنی تیپەکە بە گرێبەستە نوێیەکان ئەگەر بتوانین، بەڵام
بەهێزکردنی ئەم تیپە قورسە، چونکە خولمان بەدەستهێناوە و تیپەکە خۆی بەهێزە و خاوەنی یاریزانی
گەورەیە.
سلۆت دەشڵێت:
کیێزا داهاتووی لەگەڵ لیڤەره، ئەم وەرزە نەمتوانی بەپێی پێویست کاتی پێبدەم، بەڵام
دەتوانێت لە یارییەکانی داهاتوو یاریی بکات بۆ ئەوەی توانای جەستەیی بۆ بگەڕێتەوە
و ئامادەبێت بۆ وەرزی داهاتوو.
باسی لەوەشکرد، تا ئێستا قسەی لەگەڵ ئارنۆڵد نەکردووە بۆ
ئەوەی بزانێت یاریی دەکات یان نا، مەشقەکانیان ئەنجامداوە بەڵام تا رادەیەک بە
سادەتر چوونکە قورسە بە هەمان گڕوتین مەشق ئەنجام بدەیت لە کاتێکدا نازناوەکەت
مسۆگەر کردبێت.