PM:04:41:18/05/2025
860 جار خوێندراوەتەوە
+
-
میسی بە باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ
دیاریکرا و پێلێ دووەمە و کریستیانۆ لە پلەی چوارەمدایە.
پێگەی یەکێتی ئامار و مێژووی نێودەوڵەتی
تۆپی پێ ریزبەندی باشترین یاریزانەکانی لە مێژوودا بڵاوکردەوە کە پەیوەندی بە
ئاستیان و دەستکەوتە تاکەکەسییەکان و بە کۆمەڵەکانەوە هەیە.
لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی بە
باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ دیاریکراوە بە پێی ریزبەندی ئەو یەکێتییە بەهۆی
ئەوەی سەرجەم خەڵات و نازناوەکانی بەدەستهێناوە لە کاروانە وەرزشییەکەیدا.
بە پێی ریزبەندییەکە، پێلێی ئەستێرەی
مێژوویی بەرازیل لە پلەی دووەمی باشترینی مێژووی تۆپی پێدایە و دێگۆ مارادۆنای ئەرجەنتینیش
پلەی سێیەمی گرتووە.
بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراویش، کریستیانۆ
رۆناڵدۆی پورتوگالی لە پلەی چوارەمی ریزبەندییدەکەدا دیاریکراوە لەکاتێکدا هاندەران
چاوەڕێی پلەیەکی باشتریان کردووە.
بە پێی ئەو پێگەیە بێت هەریەکە لە یۆهان کرۆیف
لە پلەی پێنجەمدایە و رۆناڵدۆی دیاردەش پلەی شەشەمی گرتووە، زەینەدین زیدان و
فرانز بیکنباوەر و دی ستیڤانۆ و رۆناڵدینیۆ لە پلەکانی حەوتەم تا دەیەمی باشترینی
مێژووی تۆپی پێدان.
خ . ک