گیۆگیرێس دەچێتە پریمەر لیگ

PM:11:30:14/05/2025

252 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سپۆرتینگ نرخی گیۆکیرێسی دیاریکردووە و ئارسناڵ ئامادەیە بۆ نرخە بیگوازێتەوە ریزەکانی.

ماڵپەڕی فیچاخێسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، یانەی سپۆرتینگی پۆرتوگالی رەزامەندیی داوە رێگا بە رۆیشتنی ڤیکتۆر گیۆکیرێسی هێرشبەری سویدی یانەکەی بدات بۆ ئەوەی رووبکاتە پریمەر لیگ، ئەستێرەکەش لە چوونی بۆ یانەی ئارسناڵ نزیکبووەتەوە.

ماڵپەڕە ئیسپانییەکە رایگەیاندووە، یاریکردنی گیۆکیرێس لە وەرزی داهاتوو لە پریمەر لیگ یەکلابووەتەوە، لەلایەکی تریشەوە رۆژنامەی میرەری بەریتانی باسی لەوەکردووە، سپۆرتینگ رازیبووە دەستبەرداری هێرشبەرەکەی ببێت لە بەرامبەر 71 ملیۆن یۆرۆ، یانەکەی باکوری لەندەنیش ئامادەیە ئەو بڕە پارەیەیی بۆ تەرخان بکات.

رۆژنامە بەریتانییەکە رایگەیاندووە، میکێل ئارتێتا بڕیاریداوە ئەستێرە سویدییەکە بباتە ریزەکانی گەنەرز بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو سەرکردایەتی هێلی هێرشبردنی یانەکەی بکات، کە ئەم وەرزە لەگەڵ سپۆرتینگ لە 50 یاری 52 گۆڵ و 13 ئەسیستی  تۆمار کردووە.