PM:10:18:14/05/2025
468 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لیڤەرکوزن
رازی بووە بەبێ بەرامبەر دەستبەرداری ئەڵۆنسۆ ببێت وەک رێزێک بۆ راهێنەرەکە.
رۆژنامەی
دەیلی تەلەگرافی بەریتانی ئاشکرایکردووە، بایەر لیڤەرکوزنی ئەڵمانی رازی بووە چابی ئەڵۆنسۆ بێبەرامبەر گرێبەستەکەی هەڵبوەشێنێتەوە و ببێتە راهێنەری ریاڵ
مەدرید، لەکاتێکدا نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئەو راهێنەرە ئیسپانییە بەگوێرەی
گرێبەستەکەی 20 ملیۆن یۆرۆیە.
رۆژنامە
بەریتانییەکە رایگەیاندووە، لیڤەرکوزن رێزێکی زۆری راهێنەرەکە دەگرێت چونکە
سەرکردایەتی کردن بۆ بردنەوەی خولی و جامی ئەڵمانیا لە وەرزی رابردوو، ئەمەش
وایکردووە رێگای پێبدەن بەبێ بەرامبەر روو لە ریاڵ مەدرید بکات و هیچ کێشەیەکی بۆ
درووست ناکەن.
ئەڵۆنسۆ
هەفتەی داهاتوو دوایین یاریی وەکو راهێنەری لیڤەرکوزن دەکات، دواتر دەبێتە
راهێنەری ریاڵ مەدرید، لە مۆندیالی یانەکان راهێنەرایەتی مێرەنگی دەکات و رۆژی
18ـی مانگی داهاتوو لە یاریی بەرامبەر هیلالی سعوودی دەبێتە یەکەم یاریی چابی لە یانەکە.