ترەمپ داوای رۆناڵدۆی کردووە

PM:09:54:14/05/2025

5516 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رۆناڵدۆ هەلی چوونی بۆ یانەی هیلال بۆ رەخساوە و ترەمیش داوایکردووە بەشداری جامی جیهانی یانەکان بکات.

یانەی نەسڕ ئەم وەرزەش لە بردنەوەی نازناوێک بێ هیوابوو، لە ئێستاشدا کێبڕکێی سەرکەوتن بۆ چامپیۆنز لیگی ئاسیا دەکەن بۆ وەرزی داهاتوو، بەگوێرەی زانیارییەکانی برۆنۆ ئەندرادیش، کریستیانۆ رۆناڵدۆش لە بەرپرسان و پرۆژەیی یانەکەی نیگەرانە و داوای کردووە وەرزی داهاتوو چەند گرێبەستێکی باش واژۆ بکەن.

برۆنۆی رۆژنامەنووسی متمانەپێکراوی پۆرتوگالی باسی لەوەشکردووە، سندوقی وەبەرهێنانی سعودیە ڕەزامەندی دەربڕیووە لەسەر پەیوەندیکردنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە یانەی هیلالەوە بۆ بەشداریکردن لە جامی جیهانی یانەکان و هەلی چوونی ئەفسانەکەی بۆ شینپۆشەکانی وڵاتەکەی رەخساندووە.

هەمان رۆژنامەنووس جەختی لەسەر ئەوەش کردووەتەوە، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، هاندەرێکی سەرسەختی یاریزانەکەیە و داوای کردووە بەشداری لە پاڵەوانێییەکە بکات کە بڕیارە ئەم ساڵ لە وڵاتەی ئەمریکا بەرێوەبچێت و پێیوایە بوونی ئەفسانە پۆرتوگالییەکە سوودێکی زۆر بە مۆندیالی یانەکان دەگەیەنێت.

رۆناڵدۆ تا ئێستا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی نەسر نوێنەکردووەتەوە و گرێبەستەکەی لە 30ی حوزەیرانی ئەمساڵ کۆتایی پێدێت.