PM:08:31:14/05/2025
324 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سەرەڕای گرنگی پێدانی بەرشەلۆنە و ئەتلەتیکۆ بۆ پارتی
یاریزانەکە دەیەوێت لە ئارسناڵ بمێنێتەوە.
تۆماس پارتی کە ساڵی 2020 پەیوەندی بە یانەی ئارسناڵەوە
کرد، دەچێتە دوو مانگی کۆتایی گرێبەستەکەی، لە هەلومەرجی ئێستادا یاریزانە غانییەکە
لە یەکی تەمموزدا دەبێتە یاریزانی ئازاد و دەتوانێت بە خۆڕایی پەیوەندی بە یانەیەکی
دیکەوە بکات وەک یاریزانێکی ئازاد.
دانوستانەکان لەسەر درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی بەدرێژایی
وەرزی ئەمساڵ بەردەوامن، میکێل ئارتێتا دەیەوێت ناوەڕاستکارەکە لە باکوری لەندەن
بمێنێتەوە چونکە لەم وەرزەدا یەکێک بووە لە باشترین یاریزانەکانیان.
بەرشەلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدریدیش ئارەزووی گواستنەوەی پارتی
دەکەن، لە هەمان کاتدا هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە یانەکانی سعودیەش ئامادەن بڕە
پارەیەکی زۆر بدەن بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە لە هاوینەدا.
بەڵام ڕۆژنامەی ئیڤینینگ ستاندەر بڵاویکردوەتەوە، پارتی
بڕیاری مانەوەی لە یانەی ئارسناڵ داوە و تەنانەت بەنیازە گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ یانەکەی
واژۆ بکات پێش کۆتایی هاتنی ئەم وەرزی پریمەرلیگ.
پارتێ لە باکووری لەندەن هەست بە ئاسوودەیی دەکات و پێی
وایە ئارسناڵ لە لێواری بردنەوەی نازناوەکاندایە، هەر بۆیەش حەز دەکات لە یاریگای
ئیمارات بەردەوام بێت.