PM:04:48:13/05/2025
712 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە ساتی پێشکەشکردنی گرێبەستی باش بەرشەلۆنە بیر لە
فرۆشتنی کۆمەڵێک یاریزان دەکاتەوە کە لەوناویاندا ئاراوخۆ و دی یۆنگ و گاڤی
تێدایە.
رۆژنامەی سپۆرت راپۆرتێکی سەبارەت بە مێرکاتۆی یانەی
بەرشەلۆنە بڵاوکردووەتەوە، کە تێیدا دیکۆ بەرێوبەری وەرزشی یانەکە بە رێکەوتن
لەگەڵ هانسی فلێکی راهێنەر سەرپشک کراون بۆ فرۆشتنی کۆمەڵێک یاریزان.
سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە بلەوگرانا لیستێکیان
ئامادەکردووە کە لە ساتی پێشکەشکردنی گرێبەستێکی باش ئەو بیر لە فرۆشتنیان
دەکەنەوە.
سپۆرت جەختی لەوەکردووەتەوە کە لیستەکە بریتییە لە
رۆناڵد ئاراوخۆ و گاڤی و دی یۆنگ و فۆرت و فاتی.
هۆکاری فرۆشتنی ئاراوخۆ دابەزینی ئاستێتی لە یارییە
گرنگەکاندا و لەهەمان کاتدا فرۆشتنی دی یۆنگ دەگەرێتەوە بۆئەوەی کە گرێبەستەکەی لە
هاوینی ساڵی 2027 کۆتایی پێدێت بارسا دەیەوێت بە بڕە پارەیەکی باشتر دەستبەرداری
ببێت.
هۆکاری دەستبەرداربوون لە فاتی و فۆرت و گاڤی دەگەرێتەوە
بۆئەوەی ئەو سێ یاریزانە لەم وەرزەدا بەشێکی گرنگ نەبوون لە پلانەکانی فلێکی
راهێنەر.