PM:02:23:13/05/2025
268 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یۆڤانتۆس چووە کێبڕکێی گواستنەوەی ئەنتۆنی
بەهۆی ئاستەبەرزەکەی لەگەڵ ریاڵ بیتیس.
ئەنتۆنی هێرشبەری بەرازیلی کە یاریزانی
یانەی مانچستەر یونایتدە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا ماوەی خواستنەکەی لەگەڵ یانەی ریاڵ
بیتیس کۆتاییدێت و دەگەڕێتەوە شەیتانە سوورەکان.
ئەو یاریزانە بەهۆی ئەو ئاستەبەرزەی لەم
وەرزەدا لەگەڵ یانەی ریاڵ بیتیس پێشکەشی کردووە لە ئێستاوە چەندین یانە دەیانەوێت
بۆ وەرزی داهاتوو بیگوازنەوە پێکهاتەکەیان.
پێگەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا بڵاویکردەوە، ماوەی
چەند مانگێکە بەرپرسانی یانەی یۆڤانتۆس لە نزیکەوە چاودێری ئاستی ئەنتۆنی دەکەن و
چەند نوێنەرێکیان لە یارییەکانی ریاڵ بیتیس ئامادەیی هەبووە.
پێگەکە ئاشكرایکردووە، یانە ئیتاڵییەکە
بڕیاریداوە بچێتە کێبڕکێی ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ هێرشبەرە بەرازیلییەکە و
دەیانەوێت لە مێرکاتۆی هاوینەی ئەمساڵداس پەلکێشی بکەن.
رونیشیکردووەتەوە، گواستنەوەی ئەنتۆنی
کارێکی ئاسان نابێت چونکە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانیش هەمان یاریزانی
کردووەتە ئامانج و بڕی 20 ملیۆن یۆرۆی ئامادەکردووە لەپێناو گواستنەوەی.
خ . ک