PM:01:50:13/05/2025
212 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لیڤەرکوزن خواستی گواستنەوەی سانچۆی هەیە
و مان یونایتدیش داوای 24 ملیۆن یۆرۆ دەکات.
جادۆن سانچۆ کە لە ئێستادا بە خواستن یاری
بۆ یانەی چێڵسی دەکات لە کۆتایی ئەم وەرزەدا ماوەی خواستنەکەی کۆتاییدێت و
دەگەڕێتەوە یانەی مانچستەر یونایتد و داهاتووشی بە نادیاری ماوەتەوە.
رۆژنامەی تێلیگراف بڵاویکردەوە، یانەی
بایەر لیڤەرکوزنی ئەڵمانی چاودێری بارودۆخی سانچۆ دەکەن و ئامانجیان ئەوەیە لە
مێرکاتۆی هاوینەی ئەمساڵدا بیگوازنەوە یانەکەیان.
ئەو رۆژنامەیە دوپاتیکردەوە کە یانە
ئەڵمانییەکە دەیانەوێت سانچۆ بکەنە شوێنگرەوەی فلۆریان فێرتز چونکە دڵنیان کە ئەو
یاریزانە ریزەکانی یانەکەیان جێدەهێڵێت.
رونیشیکردووەتەوە، بەرپرسانی لیڤەرکوزن ئامادەن
لە ماوەی داهاتوودا گفتوگۆکانیان لەگەڵ مانچستەر یونایتد دەستپێبکەن و یانە
ئینگلیزییەکەش نرخی ئەو یاریزانەی بە 24 ملیۆن یۆرۆ دیاریکردووە بۆ هەر یانەیەک کە
دەیەوێت بیگوازێتەوە.
دەشڵێت، تەنها کێشە لەبەردەم چوونی ئەو
یاریزانە بۆ لیڤەرکوزن مووچە زۆرەکەی دەبێت بەڵام ئەگەر ئامادەبێت کەمی بکاتەوە
ئەوا بۆ ماوەی سێ وەرز گرێبەستی لەگەڵدا ئیمزادەکەن.
خ . ک