AM:11:15:13/05/2025
472 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەلۆنسۆ داوای بەهێزکردنی هێڵی بەرگری
کردووە و ریاڵ مەدریدیش بە نیازە رۆمێرۆ بگوازێتەوە.
راپۆرتە رۆژنامەنوسییەکان بڵاویانکردەوە،
یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لەسەر داوای چابی ئەلۆنسۆ کە بڕیارە ببێت بە
راهێنەریان بە نیازن چەند گرێبەستێک ئەنجامبدەن.
رۆژنامەی زە سەن ئاشکرایکردووە، ئەلۆنسۆ
داوای لە بەرپرسانی ریاڵ مەدرید کردووە هێڵی بەرگری یانەکەیان بە گواستنەوەی چەند
یاریزانێک بەهێز بکەن و دڵنیاشە لەوەی کە یانەکە سەرکەوتوو بووە لە گواستنەوەی
ئارنۆڵد.
ئەو رۆژنامەیە ئاشکرایکردووە، ئەلۆنسۆ
داوای کردووە بە هەر نرخێک بێت گرێبەست لەگەڵ کریستیان رۆمێرۆی ئەرجەنتینی
ئیمزابکەن چونکە سەرسامە بە ئاستی ئەو یاریزانە و بەرپرسانی ریاڵ مەدریدیش
هەوڵەکانیان دەستپێکردووە.
دەشڵێت، جگە لەوە ئەو راهێنەرە داوای
کردووە یەکێک لە گریماڵدۆ یان کارێراس یان گێرێرای بۆ بگوازنەوە بۆ باڵی چەپی
بەرگری بەهۆی دابەزینی ئاستی فێرلان مێندی.
رونیشیکردووەتەوە، چەند یاریزانێکی تریش
بەمەبەستی بەهێزکردنی هێڵی بەرگری لەنێو بژاردەکانی یانەی شاهانەدان کە
گرنگترینیان هۆیسنە و ئامادەشە مووچەکەی بەڕێژەیەکی زۆر کامبکاتەوە لەپێناو درێسی
ریاڵ مەدرید.
خ . ک